سەرۆكى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامى پیرۆزبایى بۆ شەشەم كۆنگرەی YNDK دەنێرێت

تشرين2/نوفمبر 12, 2023

  ميديا - هەولێر:

 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆكى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK و ئەندامانی شەشەم کۆنگرەی YNDK دەكات و، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرە دەخوازێت. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شەشەم کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

 

 بەڕێز غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

 بەڕێزان ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

 

 بە بۆنەی بەستنی شەشەم کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازم.

 هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان، لە خزمەتی پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و داکۆکیکردن بێت لە مافەکانی گەلی  کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان .

لەگەڵ ڕێزمدا.

 

 مەسرور بارزانی

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان