بەڕێزان لە یەکێتی نەتەوەیى دیموکراتی کوردستان YNDK
بەبۆنەی بەستنى شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی یەکێتی نەتەوەیى دیموکراتی کوردستان YNDK پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و، بەهیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.
بەستنی کۆنگرەی شەشەمتان لەکاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە دۆخێکی زۆر هەستیاردایە و بە گۆڕانکاری گەورەدا تێدەپەڕێت، کە قۆناخێکى گرنگە لە مێژووی کورد و کوردستاندا، بێگومان گەلی کورد لەو گۆڕانکاری و دەستکەوتانەدا خۆى بەدوور ناگرێت و، یەکێتی نەتەوەیى دیموکراتی کوردستان YNDK مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە بەرخودان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و، خەبات و خۆڕاگری، هەروەها هەمیشە خاوەن هەڵوێست بووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و مافەکانی گەلی کورد و هەموو گەلان.
ئێمە وەک هاوسەرۆک و مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین و جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان دەکەینەوە و، هیوادارین کۆنگرەکەتان هەنگاوێکی بەهێزتربێت بۆ یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کە بە خوێنی هەزاران شەهیدی قارەمان بەدەستهاتووە.
هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
ئاسیا عەبدوڵڵا و ساڵح موسلیم
قامیشلۆ - 9 تشرینى دووەمى 2023