پەیامى پیرۆزبایى بەڕێزان (تولەى ئۆروچ و تونجەر بەکرهان) هاوسەرۆکانى پارتی گەل بۆ یەکسانی و دیموکراسی (HEDEP) بۆ شەشەم كۆنگرەی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

تشرين2/نوفمبر 12, 2023
پەیامی پارتی گەل بۆ یەکسانی و دیموکراسی (HEDEP)
ئەندامانی خۆشەویستی یەکێتی نەتەوەیى دیموکراتی کوردستان،
سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین شەشەمین کۆنگرەی ئاساییتان بۆ گەلی کورد و هەموو کوردستان سەرکەوتوو و بەرهەمدار بێت، هەوڵی حیزبەکەتان بۆ گەیشتن بە ئازادیی هەموو خەڵکى کوردستان نموونەیە، بەتایبەت بۆ گەلی باشوور و بۆ هەموو حزبەکانی کوردستان.
وەک دەزانن بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی گەلی تورکیا بەتایبەت گەلی کورد بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت. بەداخەوە ناتوانین بەشداری کۆنگرەی ئێوە بکەین، ئێمە دەمانەوێت بزانن کە حزبەکەمان و گەلی کورد بە دڵ و گیان لەگەڵتاندایە، هەروەها بەشداریتان لە کۆنگرەی مانگی ڕابردوومان هێزێک بوو بۆ خەباتەکەمان و ئێمە سوپاسى بەشداریکردنتان دەکەین.
بە هیوای ئازادی و یەکسانی و ئاشتی، جارێکی تر دەڵێین سەرکەوتن بۆ گەلە خۆڕاگرو زەحمەتکێشەکەمان.
لەگەڵ سڵاوو و ڕێزماندا.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی گەل بۆ یەکسانی و دیموکراسی (HEDEP)
تولەی ئۆروچ و تونجەر بەکرهان