سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمى رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک دەبێت

تشرين1/أكتوير 25, 2023

  میدیا - هەولێر:

 ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٣ سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK ی بە كۆنسڵخانه‌ى گشتیی چیک و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی چیک راگەیاند.

 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى (هەڤاڵ قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) لەسەر بانگهێشتی كۆنسڵخانه‌ى گشتیی کۆمارى چیک لە كوردستان ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک بوو، كە لە هوتێلى دیڤان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سكرتێری گشتیی YNDK بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (کارل کۆرتانیک کۆنسڵى گشتیی کۆمارى چیک لە كوردستان و دیپلۆمات و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە) پێشوازی كران، لەڕێوڕەسمەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بەبۆنەى رۆژى نیشتمانیى کۆمارى چیک پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە كۆنسڵخانه‌ى گشتیی چیک و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی چیک راگەیاند و هیوای سەركەوتن و گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی چیک خواست، ئەمەو كۆنسڵى گشتیی و ديپلۆماتكارانى كۆنسڵخانەى چیک، خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتیی YNDK لەڕێوڕەسمەكەدا راگەیاندو سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونیان كرد.