میدیا – هۆڵه‌ندا
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری ئارنهیم له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری یه‌كگرتنی دوو پارتی باكووری كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 22-10-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری ئارنهیم له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا، به‌شداری یه‌كگرتنی هه‌ردوو پارتی ئازادی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان كه‌به‌ناوی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان له باكووری كوردستان درێژه به‌كار و خه‌باتیان ده‌ده‌ن.
رێوڕه‌سمی یه‌كگرتنه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز و رێكخراو به‌ڕێوه‌چوو، به‌م بۆنه‌یه‌وه نوێنه‌ری YNDK پیرۆزبایی ئه‌م یه‌كگرتنه‌ی لێ‌كردن و چه‌پكه گوڵی پێشكه‌شكردن و هیوای خواست ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ زیاتر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و كاركردن بۆ یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.