میدیا – عه‌نكاوه
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبه‌شداری رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی شەهید دەنیز جەودەت، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK لە باشووری کوردستان، له‌هۆڵی شه‌هیدان لە له‌عه‌نكاوه ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 28-10-2023، هه‌ڤاڵ د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له هۆڵی شه‌هیدان لە شاری هەولێر، به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هید ده‌نیز و ئه‌ندامانی KNK و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان، له رێوڕه‌سمێكی شایستەدا، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی شه‌هید دەنیز جەودەت ده‌كات، له‌رێوڕه‌سمه‌كه ژیاننامه‌ی شه‌هید ده‌نیز خوێندرایه‌وه و له پارچه ڤیدیۆیه‌ك ژیان و سه‌ربورده و چاڵاكییه‌كانی خرایه روو، هه‌روه‌ها په‌یامی ماته‌مینی YNDKو ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی به‌م بۆنه خامناكه خوێندرایه‌وه، پاشان هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی شه‌هید ده‌نیز چه‌ندین یادگاری و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ویان بۆ ئاماده‌بووان باسكرد.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه پاشنیوەڕۆی رێكه‌وتی 18-9-2023، لە شاری هەولێر له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانKNK، لە ئەنجامدا دەنیز جەودەت بەرپرسی نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان شه‌هید کرا، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.