میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نوێنەرى YNDK لە ئەوروپا كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی دیاسپۆراى کورد و کارو خەباتى YNDK لە ئەوروپا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیانكرد لە هەڤاڵ (فەخرەددین زیارەتى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و نوێنەرى YNDK لە ئەوروپا)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی دیاسپۆراى کورد و کارو خەباتى YNDK لە ئەوروپا كرد، هەر لەدیدارەکەدا زیارەتى پوختەیەکى سەبارەت بە کارو خەباتى YNDK لە ئەوروپا خستەڕوو کەوا بەردەوام هەوڵیانداوە دەنگى کوردستان و رەوایى پرسى گەلى کوردستان بە ناوەندە ئەوروپییەکان بگەیەنن، لە هەمان کاتدا باسى لەوەکرد کەوا YNDK هەمیشە رۆڵى کۆکەرەوەى لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى بینیوەو کارى کردووە بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى کوردستانیان لە ئەوروپا.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى دیپلۆماسى و گەیاندنى رەواى پرسى گەلى کوردستان بە ناوەندەکانى ئەوروپا کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو کەوا بەردەوام بەشدارى کۆڕو کۆبوونەوەو چاکییەکانى دیاسپۆرایان کردووە.