سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بەڕێز نەجم عومەر ئاغا سورچى دەکات

حزيران/يونيو 07, 2023

میدیا - هەریر:

  پاشنیوەڕۆى ڕۆژى 6 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە گوندى کەلەکین سەرچیا سەردانی کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى بەڕێز نەجم عومەر ئاغا سورچى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

  پاشنیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی دیوەخانى کەسایەتى ناسراوى عەشیرەتى سورچى نەجم عومەر ئاغا سورچى-یان لە گوندى کەلەکین سەرچیا کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانى سوچى-یەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا نەجم عومەر ئاغا سورچى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.