میدیا – هۆڵه‌ندا
مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری ئه‌مرسفورت له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی عصمت شكاك كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 17-6-2023، مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری YNDKله ئه‌وروپا به‌شداری ڕێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی عصمت شكاك كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) ده‌كات و، لەڕێورەسمی به‌خاكسپاردنه‌كه ژماره‌یه‌ك لایەن و رێكخراو و، کەسایەتی و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو بەشداربوون و هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشییان له بنەماڵە و خزمانی كرد، نوێنه‌ری YNDK له ئه‌وروپا په‌یامی هاوخه‌می( YNDK)ی گه‌یانده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و بنه‌ماڵه و خزمان و هه‌ڤاڵانی خواڵێخۆشبوو، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌كه و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو سوپاسی هاوخه‌می و به‌شداری (YNDK)یان كرد.