* سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK پیرۆز دەكات*

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ٣ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كردو، کە بەمەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزبایی بەبۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK سەردانى YNDK یان کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (مام خدر رووسى سکرتێرى گشتیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و شاتدى یاوەرى)، بەڕێزیان بە بۆنەى (٢٨)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، پیرۆزبایى لە سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK کردو هیواى پێشڤەچوون و گەشەسەندنى زیاترو سەرکەوتنى بۆ YNDK خواست.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاندو، سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەى کردن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.