سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

كانون1/ديسمبر 12, 2022

 میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 12 / 12 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كردو، (37)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان )قەهار تاهیر ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای سەركردایەتی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( سەعد خالید جێگرى سکرتێرى حزب و بەهمەن حوسێن بەرپرسى ئەنجوومەنى گشتى و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌وه‌) پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی (37)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشاتی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە سکرتێرو جێگرى سکرتێرو بەرپرسى ئەنجوومەنى گشتى وسەركردایەتی حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان راگەیاندو، باسی له‌ رۆڵ و پێگه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌ بزاڤی رزگاریخوزازی نیشتمانی كوردستان كرد و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێزان لە سەرکردایەتى حزبى زەحمەتکێشان سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.

 دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.