هه‌رێمی سۆرانی YNDKپیرۆزبایی له‌لقی سۆرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەكات

كانون1/ديسمبر 12, 2022

میدیا -هەولێر:

هه‌رێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادیان سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12-12-2022 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان( پاله‌ گه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مه‌عروف وسو و عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕانی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) به‌بۆنه‌ی (37)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان سه‌ردانی لقی سۆرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( عبدالواحید خه‌لیفانی به‌رپرسی لق و هاوڕێ سالح و هاوڕێ عومه‌ر و هاوڕێ رێبوار كارگێڕانی لق و هاوڕێ جبار ئه‌ندامی لق) به‌گه‌رمی پێشوازییكران،له‌دانشتنێكدا وێرای پیرۆزبایی باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی و هاوهه‌ڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا، بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و پیلانه‌كانی دوژمنان و  به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.