براى بەڕێزمان کاک ئاکۆ محەممەد فەرەج
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (شەوقیە عارف کەریم) هاوسەری خوالێخۆشبوو حەمەی کاتب و، دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمى خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK