میدیا- هه‌ولێر :
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌شداری ڕێوڕه‌سمى رێزلێنان له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جه‌مال گردهسۆرى ده‌كات.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 21-9-2026 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK) به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمى رێزلێنان له فۆلكلۆرپهروهر و رۆژنامه‌نووس جه‌مال گردهسۆرى له هۆلى سه‌فوه‌ت جه‌راح له‌هه‌ولێر كرد، ڕێوڕه‌سمه‌كه لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی وێژەیی و سەنتەرەکان، بە هاوکاریی پارێزگاری هەولێر سازکرابوو، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و پسپۆڕ و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر سازكراو تيایدا تیشک خرایە سەر ماندووبوون و بەرهەمە بەپێزەکانی رۆژنامه‌نووس (جەمال گردەسۆری)، کە وەک نووسەرێکی خامهڕهنگين خاوەنی (90) پەرتووک و نامیلکەیە، هه‌روه‌ها نووسه‌ر گۆشەی تایبەتی هه‌بوو لە ڕۆژنامەی میدیا و بەردەوام بابەتەکانی له‌و رۆژنامه‌يه بڵاودەکردەوە. لە مەڕاسیمەکەدا کار و ماندووبوونی لە خزمەتکردنی کەلەپوور، فۆلکلۆر و ڕۆشنبیریی نەتەوەکەمان بە بەرزی نرخێندرا.
لە كۆتایشدا، خەڵاتی تایبەتی وەفا و پێ‌زانین پێشکەش بە جەمال گەردەسۆری کرا، وەک ڕێزێک بۆ تەمەنێک لە بەخشین و ماندووبوون لەپێناو کلتووری کوردی‌دا.
شاندی مەکتەبی سیاسیی YNDK پیرۆزبایی ئەم ڕێزلێنانەیان لە كاك جەمال گردەسۆری کرد، هیوای تەمەن درێژی، تەندروستییەکی باش، سەرکەوتنی زیاتر و خزمەتی بەردەوامیان بۆ دەوڵەمەندكردنى كتێبخانهى كوردى بۆ خواست.
جێگەی ئاماژه‌پێكردنه، ( جەمال گردەسۆری ) کەسایەتییەکی دیار و ناسراوی بواری کلتوور، ئەدەب و ڕاگەیاندنی کوردییە، کە تەمەنێکی درێژی لە پێناو خزمەتکردن بە ناسنامەی نەتەوەیی بەخشیوە، ئەو وەک یەکێک لە پارێزەرە دڵسۆزەکانی کلتووری کوردی دەناسرێت و ساڵانێکی زۆر کاری لەسەر کۆکردنەوە، تۆمارکردن و پاراستنی فۆلکلۆر، حەکایەت، مێژووی زارەکی و دابونەریتە ڕەسەنەکانی لادێ و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە و ڕۆژنامەنووسێکی دێرینە، کە لە ڕێگەی نووسین و وتارەکانییەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا، هەمیشە تیشکی خستووەتە سەر بابەتە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و وەک دەنگێکی ڕەسەنی کایەی ڕاگەیاندنی کوردی ماوەتەوە.