میدیا – هه‌ولێر
ئه‌مرۆ شەممە رێكه‌وتی 24-9-2022 سەدان چالاکوان به‌رگریكارانی مافی مرۆڤی هه‌موو به‌شه‌كانی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز کرد، گردبوونه‌وه‌كه بۆ پشتگیری بوو لە مافی کورد، بەتایبەت ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و له‌م باره‌یه‌وه یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا.
یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه له‌ژێر ناونیشانی( ژن، ژیان، ئازادی ئیتر به‌سه بێدادی) بوو تیایدا سه‌رۆكۆنه‌ی كوشتنی ژینا ئه‌مینی بوو، داوای پشتیوانی كۆ‌مه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان كرد، بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه دژ به‌مرۆڤ و دژ به‌كوردانه‌ی رژێمی ئێران. هه‌روه‌ها شانۆگه‌رییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه له نێو پاركی به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و به‌یاننامه‌یه‌كیش بۆ ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی و ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی خوێندرایه‌وه و پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا.
بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه‌ی ئێران ده‌رهه‌قه به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پاڵپشتی ژنانی رۆژهه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان، مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌م گردبوونه‌وه مه‌ده‌نی و ئاشتییانه به‌شداری كرد.