- جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان...
- حيزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كوردستان...
ئه‌مڕۆ 28-9-2022 به‌داخه‌وه جارێكی دیكه رژێمی ئێران سه‌روه‌ری خاكی باشووری كوردستانی پشێلكرد و له رێگه‌ی دڕۆنه‌وه بنكه و باره‌گاكانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستانی له كۆیه و زرگوێز و شێراوه مۆشهكباران كرد، له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوون، ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ئێران بۆ شاردنه‌وه و به‌لاڕێدا بردنی په‌یامی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه و جارێكی دیكه دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان سه‌لماندیان هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ركوێی كوردستان بن كارى تيرؤريستى ئەنجام بدەن.
ئێمه له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه و موشەکبارانەى رژێمى کۆنەپەرستى ئێران ده‌كه‌ین و، ئەم هێرشە هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌یه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و به‌ئامانج گرتنی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی كه ئاواره‌ی باشووری وڵات بوونه، ئه‌م هێرشانه ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی رژێمی ئێران ده‌گه‌یه‌نن و پێشێلكردنی هه‌موو په‌یماننامه و رێككهتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و حكومه‌تی كوردستان و عێراقه، كه لێنه‌گه‌رێن ئێران به‌م شێوه‌یه پێشێڵی سه‌روره‌ی خاكی كوردستان بكات سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه دابنێن، لێرەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خه‌ڵكی كوردستان و پارت و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، هەروەها داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كگرتوو هاوهه‌ڵوێست بین بۆ پاراستنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
28-9-2022 هه‌ولێر- باشووری كوردستان