له‌ بارزان مه‌كته‌بی سیاسیYNDK بەشداری رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان ده‌كات

تموز/يوليو 31, 2022

میدیا- بارزان

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-7-2022 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌نوێنه‌رایه‌تی د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان لە زێدی باب و باپیرانیان لە بارزان بەشداریكرد، لە مەراسیمه‌كه‌دا بە ئامادەبوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی و چەندان بەرپرسی حكومی و حزبی و خانەوادەی ئەنفال كراوان و نوێنەرانی قونسڵخانەكان و كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان .

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و پاشان چه‌ند وته‌و فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان پێشكه‌شكران و پاش دانانی تاجه‌گوڵینه‌ ‌ له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان، ته‌رمی سه‌د رووفاته‌كه‌ له‌زێدی خۆیان له ‌گۆڕستانی ئه‌نفالكراوان به‌خاك سپێردران.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ د.شاخه‌وان خالید به‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و ده‌ستخۆشی له ‌هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كانی له ‌سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان كرد.