رۆژانه وه‌كو ئه‌ركی دادگه‌ری هه‌میشه‌ییمان له دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌ك له به‌یانی تا دوای نیوه‌ڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌ك خه‌ریكی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانه، به پێی یاسا ئه‌وه‌ی تاوانی كردبێ سزا ده‌درێ و ئه‌وه‌ی نه‌یكردبێ ئازاد ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ 23-2-2022 له‌ناو هۆڵی دادگای تاوانی هه‌ولێر1، دیمه‌نێكی ناخ و ویژدان هه‌ژێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یگێرمه‌وه پێشتر وانه‌دیترابێ و دادوه‌ره‌كه ئاسایی نییه و جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، له‌و كاته‌دا پۆلیسه‌كان تۆمه‌تبارێك ده‌هێننه ناو قه‌فه‌س كه به‌دزیكردن تۆمه‌تبار كرابوو خاوه‌نی هاوژین و پێنج منداڵ بوو، سێ له‌و منداڵانه‌ی كه‌مئه‌ندام بوون رۆژانه پێویستیان به‌چاودێری و چاره‌سه‌ر هه‌یه، تۆمه‌تبار كاسبه به ماتۆر و عاره‌بانه‌یه‌ك رزقی منداڵه‌كانی په‌یدا ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی منداڵه‌كانی و سه‌ختی ژیان ناتوانێ ته‌واوی خه‌رجیه‌كانیان بۆ دابین بكات، هه‌ڵه ده‌كات و په‌نا بۆ دزی ده‌بات و ده‌یكات و دان به‌تاوانه‌كه‌ی ده‌نێت، له‌ناو هۆڵی دادگایه بۆ دادگاییكردن و پارێزه‌ری نه‌بوو دادگا پارێزه‌ری بۆ ئینتداب كرد تا به‌رگری لێ بكات و ئه‌و پاره‌ی پارێزه‌ر نادات، دادخواز هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی هه‌بوو وتی له‌تۆمه‌تبار خۆش ده‌بم، چونكه بار‌و گوزه‌رانی تۆمه‌تبار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌زانم و منداڵی نه‌خۆشی هه‌یه و لێی خۆش ده‌بم، تۆمه‌تبار چه‌ند مانگێكه له گرتووخانه‌یه و چاوه‌رێی به‌زه‌یی دادگا ده‌كات، خۆ دادگا ناتوانی له‌سزاكه‌ی خۆش بێ، چونكه مافی گشتی تێدایه، به‌ڵام به‌پێی یاسا ده‌توانێ سزاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه، بۆیه به به‌ره‌چاوكردنی باری دارایی و خێزانییه‌كه‌ی تۆمه‌تبار سزایه‌كی سووكی ده‌دات، دوای ده‌رچوونی حوكمه‌كه، هاوژین و سێ له منداڵه‌كانی تاوانبار له‌ناو هۆڵی دادگا بوون و دوو منداڵه كه‌م ئه‌ندامه‌كه‌شی به‌جێ هێشتبوو، ژنه‌كه سوپاسی به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی و ئه‌ندامه‌كانی دادگا و داواكاری گشتی كرد كه به‌زه‌ییانه ره‌چاوی بارودۆخیان كرد و حوكمه‌كی سووكیان بۆ هاوسه‌ره تاوانباره‌كه‌ی ده‌ركرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخ و هه‌ستی ئاماده‌بووانی هه‌ژاند ئه‌و ژنه سه‌رگه‌ردانه راگه‌یاند كرێچین و شه‌ش مانگه كرێی خانووی نه‌داوه و كه كچه گه‌وره‌كه‌ی ده‌خوێنی و به‌هۆی نه‌بوونی له قوتابخانه ده‌ریهێناوه، له‌وكاته كچه‌كه‌ی بورایه‌وه و دایكی وتی ناوه ناوه گه‌شكه ده‌یگری ده‌بوورێته‌وه، ده‌بێ به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ و ناتوانم ده‌رمانی بۆ بكڕم، به‌رامبه‌ره ئه‌وه ده‌بێ بیبه‌م له‌نه‌خۆشخانه‌ی حكومی بیخه‌وێنم، هۆڵ مرۆڤه‌كان ویژدانه‌كان هه‌مووی له‌رزین و ژنی تاوانبار ده‌ستی بۆ جانتاكه‌ی برد و (500) دیناری عێراقی ده‌رهێنا وتی ئه‌وه سه‌رمایه‌مانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێیه و پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شمان پێ نیه، ئاخ له‌و دیمه‌نه ناخ هه‌ژێنه نه‌بوونی چی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی هێناوه له‌كاتێكدا هه‌یه له‌ناو كۆشكه و بێزاره و وێنه و ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ دۆلار ده‌گرێ و، بۆ سه‌ر ئێشه‌یه‌ك و نان خواردنێك یان یارییه‌كی تۆپی پێ بۆ جه‌و گۆڕین ده‌چێته وڵاتان.
دادگا چی بكات خۆ وه‌زاره‌تی دارایی نییه تا مووچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه، ئه‌و به‌كاری خۆی هه‌ڵسا و به‌زه‌یی به‌مێرده‌كه‌ی هاته‌وه و حوكمێكی سوودی به‌پێی یاسا بۆ ده‌ركرد، هه‌موو ئاماده‌بووان سۆزیان وه‌كو بلێسه‌ی ئاگر گڕی گرت، له‌و كاته‌دا به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی وه‌كو هه‌ڵویستی جارانی، دادوه‌ری به‌زه‌یی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤانه ده‌ستی له گیرفانی ناو برێك پاره‌ی ده‌رهێنا و دایه خانه‌واده‌كه‌ی وتی به‌و پاره‌یه بڕۆنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ت بكڕه، به‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌موو ئه‌وانی تریش له‌دادوه‌ران و داواكاری گشتی و هه‌ندێك له پارێزه‌ران هه‌ریه‌كه‌ی برێك پاره‌ی دایه ئه‌و خانه‌واده‌یه و دادوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌ژاران و بێ پشتان وتیه تاوانبار كه له به‌ندیخانه ده‌رچووی پیاوانه و سه‌ربڵندانه خانه‌واده‌كه‌ت به پاره‌ی حه‌لال به‌خێوبكه ئه‌گه‌ر كه‌میشت ده‌ستكه‌وت و به‌شی نه‌كردی و پاره‌ت نه‌بوو ده‌رمان بۆ منداڵه‌كانت بكرێ، وه‌ره لای من هاوكاریت ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز په‌نا بۆ كاری نا یاسایی و دزی مه‌به.
ئه‌و هه‌ڵویسته هه‌مووانی تاساند ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه داداوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی هاوكاری هه‌ژاران ده‌كات و به هه‌ڵویسته‌كانی ویژدانه‌كان ده‌هه‌ژێنی و ده‌بێته پشت و په‌نا بۆیان ده‌یانهێنیته‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆ مشتێكه له‌خه‌روارێك دڵۆپێكه له هه‌ڵوێست و مرۆڤایه‌تی ئه‌و دادوه‌ره و ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر یه‌كن و به‌ڕێز دادوه‌ر كه‌ریم حامد داواكاری گشتی له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌زۆر ئازا‌و به‌هه‌ڵوێست و مرۆڤ دۆسته و پاڵپشتی حه‌ق و ئه‌وانه ده‌كات كه‌مافخوراون چونكه سروشتی كاره‌كه‌ی وایه و پیشه‌ییانه كارده‌كات، نمونه‌تان زۆر بێت، ئه‌و هه‌ڵویستانه رۆژانه له‌دادگای تاوانی هه‌ولێر1 دووباره و چه‌ند باره ده‌بێه‌وه.
ده‌سا به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بزانن دادگاكان چه‌نده پاك و به‌هه‌ڵوێستن و ئێوه‌ش نمونه‌ی ئه‌و جۆره خانه‌وادانه ببین و چاوتان له‌و جۆره خانه‌واده و كه‌س و هه‌ژارانه بێ كه بێهوده په‌نا بۆ تاوان ده‌به‌ن و خۆیان تاوانبار نین.
تێبینی: هه‌ر كه‌س و ئه‌كاونت و په‌یجێك ده‌توانی ئه‌و نووسینه وه‌ربگری و بڵاوی بكاته‌وه.