شاخه‌وان خالید
راپه‌ڕینى 5ی ئاداری ساڵی 1991، كه به راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری كوردانی باشووری وڵات ناوه‌زه‌د ده‌كرێ، له‌م رۆژه‌دا گه‌لی كوردستان له رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه له دژی داگیركاری، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له دژی رژێمی به‌عس راپه‌رێ و له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له پۆستال ره‌ش و به‌عسییه‌كان پاككرایه‌وه.
راپه‌ڕین سه‌روه‌ری و مێژووی تۆمار كرد
راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان له‌م به‌هاره خۆشی و شادی كرد، به‌دوو جه‌ژن، رۆژی رزگاری و جه‌ژنی نه‌ورۆزی بهیهكگرێدا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و رۆژه وه‌رچه‌رخانێكى مێژووییه بۆ گه‌لى كوردستان، ئیڕاده‌ی شۆڕشگێری و گه‌لێری خه‌ڵكی كوردستان و نه‌خشه و پلانه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كه ئه‌و كاته هه‌موو جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كان له هیچ كات و سه‌رده‌مێك وا یه‌ككریز و یه‌كگرتوو نه‌بوونه، هه‌ر ئه‌م یهككریزییه بوو، راپه‌ڕینی به‌هاری سالێ 1991 ی سه‌رخست و به‌هۆیه‌وه گه‌ڵی كوردستان به هاوكاری و پاڵپشتی به‌ره‌ی كوردستانی داستان و میژوویه‌كی مه‌زنی پر سه‌روه‌ری و سه‌رفرازییان تۆماركرد.
زه‌مینه‌ی راپه‌ڕین له‌باربوو
سه‌ركێشییه‌كانی رژێمی به‌عس له دژی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت له ئابی ساڵی 1990 عێراق په‌لاماری ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی دا و داگیری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و زولم و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق ده‌كرا، به تایبه‌ت كورد و شیعه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی راپه‌ڕین ده‌ستپێبكات، به تایبه‌ت هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، عێراقیان له كوه‌یت وه‌ده‌رنا و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یان له چنگ چرنۆكی سه‌دام رزگاركرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس دووچاری شكست بێت و له هه‌ندێ رووه‌وه بێ هێزبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتی له عێراق كرد، له‌وه گه‌یشتن ئه‌و رژێمه هه‌موو رێگایه‌ك بۆ چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوبردنی كورد و شیعه ده‌گرێته به‌ر، هه‌روه‌ها گیانی شۆڕشگێری گه‌لی كوردستان چه‌كه‌ره‌ی كردبوو، خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو شوێنێك ئامادده‌ی راپه‌ڕین و شۆڕش بوو.
راپه‌ڕین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زوڵم و دیكتاتۆری بوو
ڕاپه‌ڕین وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و زوڵم و ستهمهبوو، كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ئازادییه‌كانی ده‌كرا، كه ده‌سه‌ڵاتی عێراق ئه‌وسای به‌عسی ڕژێمی دیكتاتۆری ڕووخاو له جیاتی په‌نابردنه به‌ر شێوازی دایالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كوردستان، به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ده‌دایه‌وه و هیچ شتێك نه‌ما نه‌یكا بۆ جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان له ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن و خاپووركردنی گوند و شار و شارۆچه‌كانی كوردستان و راگواستن و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن، راپه‌ڕین وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس بوو.
گواستنه‌وه‌ی قۆناغی خه‌باتی شاخ بۆ شار
راپه‌رین مێژووی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانی بۆ قۆناغێكی نوێ گواسته‌وه، راپه‌رین ئه‌و وه‌رچه‌رخانه بوو قۆناغی به‌رێوه‌بردنی شار و بیناكردنی ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی له دوای خۆی هێنا، به تایبه‌ت بوونی ئیڕاده‌ی جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورستان له 19-5-1992 و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌ل گه‌ڕایه‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی له ده‌زگا ده‌ستووری و فه‌رمییه‌كان.
راپه‌ڕین هه‌ژموونی به نێوده‌وڵه‌تی و دپلۆماسییه‌ت بوو
دوای ئه‌وه نوێنه‌ران له په‌رمان و حكومه‌تی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوون، كاری زۆری سه‌ركردایه‌تی له رووی دپلۆماسییه‌وه، وایكرد ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ست هه‌نگاو بۆ كوردستان بنێن و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كونسڵخانه و هاتنی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تان بۆ پاڵپشتی له پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان هه‌نگاوی به نێوده‌وڵه‌تیبوونی باشووری كوردستانه له هه‌موو روێكه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
راپه‌ڕین یه‌ككریزی سه‌لماند
راپه‌رینی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه یه‌كڕیزی و ته‌بایی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌میشه ده‌توانێت ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بێنێته ئاراوه و سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندی كه تامه‌زرۆی ئازادی و دیموكراسییه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت ده‌توانێت هه‌موو هه‌نگاوێكی بوێرانه بنێت، بۆیه راپه‌ڕین وانه‌ی ئه‌وه‌مان فێرده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و حزبه‌كان یه‌ككریز و یه‌كگرتوو بوون له به‌ره‌ی كوردستانی بۆیه راپه‌ڕین ئامانجه‌كانی خۆی پێكا.
راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بی په‌ند و وانه بێت
راپه‌رين له ئه‌نجامى ميژووى خه‌بات و قوربانیدانى رابردووى گه‌لى كوردستان بوو له پێناو رزگاری و ئازادی, بۆیه ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنگره، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ئاكامی خه‌باتی زۆر و به‌خوێنی شه‌هیدانی كوردستان هاتۆته كایه‌وه، بۆیه پێویسته راپه‌ڕین ته‌نیا یادكردنه‌وه نه‌بی به‌ڵكو كار له‌سه‌ر ناواخن و ماهیه‌تی بكرێ و جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م حزبه‌كانی باشووری كوردستان گیانی شۆڕشگێری راپه‌ڕین بكه‌ینه هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.