یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەکات

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢١ / ٨ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانى بارەگاى مەکتەبى پەیوەندییەکان -کوردستان و عێراق-ى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كرد و، لەدیدارەكەدا ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانیان پیرۆزکرد و باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى شاکر هاشم ساڵح ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر بارەگاى مەکتەبى پەیوەندییەکان - کوردستان و عێراق-ى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كرد و بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (علی حسین به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان-كوردستان و عێراق پ.د.ك و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى حزبە کوردستانییەکان و کارگێڕو ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى KDP) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى حەفتاو شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ناوى خۆى و سەرکردایەتى YNDK پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاترى بۆ خواستن، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و پێکهاتەکانى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.