میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دێموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی خه‌بات و تێكۆشانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه .
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دێموكراتی كوردستان به‌ناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ببێته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ییمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
بەڕێزان : حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك حیزبی دایك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌میشه رێبه‌رایه‌تی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاتی كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه خاوه‌ن سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و خودان هه‌زاران قوربانی و شه‌هیدن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه و ده‌بێته هۆی زیاتر خورتبوونی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌پێناو رزگاری ئازادی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.
ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سەر لە نوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌ك كه له ناوچه‌كه رووده‌دات.
له‌دووماهیدا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
22ی ئابی 2022ی زایینی