مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتییHDP ده‌كات

تموز/يوليو 05, 2022
میدیا - ئه‌نقه‌ره‌
مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتیی پارتى دیموکراتى گەلانHDP دەكات، لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی داگیركه‌ر و دوژمنان بۆ سه‌ر كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
رۆژی دووشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 4/7/2022، هه‌ڤاڵ د. شاخەوان خالید به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستان YNDK له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی باشووری كوردستان سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتیی ‌پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)ده‌كات و پێشوازی كران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ فه‌له‌كناس په‌رله‌مانتاری HDP و هه‌ڤاڵ دۆغان به‌رپرسی ناوه‌ندی گشتیی HDP له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ڤال سه‌رحه‌د جێگری به‌رپرسی ناوه‌ندی گشتی و هه‌ڤاڵ ته‌یب به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه‌ پێشوازیكران.
له‌ دیدارەکەدا باس لە سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می HDPو رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و داگیركارییه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.