میدیا-هه‌ولێر
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا شاندی HDPبه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوپاسی ئاماده‌بوون و به‌شداری( YNDK)یان له پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره كرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 19-7-2022 شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له(هه‌ڤاڵ ناهده و هه‌ڤاڵ حكمت هاتب و هه‌ڤاڵ كه‌كۆ)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)،له‌دیداره‌كه‌دا شاندی HDP به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوپاسی ئاماده‌بوون و به‌شداری( YNDK)یان له پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره كرد و له له‌به‌رامبه‌ردا شاندی YNDK پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌یان كرد و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستن و به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان كرا.