پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو باشترکردنى ژیان و گوزەرانى بنەماڵە و کەس و کارى شەهیدان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمێتەى سەرکردایەتى و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), سەردانی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (عەبدوڵڵا حاجى مەحموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا باس له رهوشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچهكه و، چۆنیهتی سوود وهرگرتن لهو گۆڕانكاری و پێشهاتانه كرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باشترکردنى ژیان و گوزەرانى بنەماڵە و کەس و کارى شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و زیندانیانى سیاسى باسیان لێوەکرا.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.