شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK دەكات

تشرين1/أكتوير 23, 2021
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ 23 / 10 / 2021، شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و یەکڕیزى نێوانە لایەنە سیاسییەکان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و جەمیل سنجاوى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم و خەلیل پاڵانى ئەندامانى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK پێشوازیانكرد لە شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (کاک فازل میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى و مەحموود محەممەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى و عەلى حوسێن و پشتیوان سادق ئەندامانى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوە وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى ناحەزان باسی لێوەكراو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە بەڕێوەچوون و سەرکەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کرا و، جەختکرایەوە سەر یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لە بەشداریکردنى پرۆسەى سیاسى عێراقدا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و پارتی دیموكراتی كوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.