پارتی یه‌كێتی دیموكراتPYD سه‌ردانیYNDK ده‌كات

تشرين1/أكتوير 17, 2021

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسی YNDK پێشوازی له‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتPYD ده‌كات، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكە كرا.

كاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، رێكەوتی 17 / 10 / 2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لەهەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی YNDK) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازییان له‌شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی پارتی یه‌كێتی دیموكراتPYD له‌ باشووری كوردستان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان ( بێریڤان محه‌مه‌د و مه‌حموود ره‌شو و ئیڤان وه‌زیر و مسته‌فا عه‌سمان) لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی رۆژئاوای كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سه‌ر ئاستی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تی كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ریزەكانی گەلی كوردستان.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكان كرا بۆ سەرخستن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان.