مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆز دەكات

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (26)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(26)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسی ‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.

بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

25-8-2021