له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 14-8-2021 سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان(حدك) سوپاسنامه ئاڕاسته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDKده‌كات.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا، كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان سوپاسنامه‌ی خۆی گه‌یانده د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌رامبه‌ر به‌شداری پرسه و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی مووسا باباخانی و دوو په‌رتووكی به‌ناوه‌كانی( ناسیۆنالیزم و YNDKخه‌بات و به‌رخۆدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) كه‌پێشكه‌شی كاك خالید عه‌زیزی كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK سوپاسی به‌رێز كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی كرد و به‌شداری و هه‌ڵوێستی YNDK له‌م جۆره بۆنانه به‌ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی زانی و سوپاسنامه‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو په‌رتووكه‌كه‌ی هاندانی به‌ڕێزیانه بۆ زیاتر نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.