میدیا- عه‌نكاوه
رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌پاڵپشتی رێكخراوی NEDی ئه‌مریكی میتینگێكیان له‌سه‌ر سیستەمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پرسی دەستور و مافی پێکهاته و نه‌ته‌وه‌كان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و پەرلەمانتار و وه‌زیر و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری ده‌ستوور سازكرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27-7-2021 رێكخراوی گه‌نجانی بوێر به‌پاڵپشتی رێكخراوی NEDی ئه‌مریكی میتینگێكیان له‌سه‌ر سیستەمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پرسی دەستور و مافی پێکهاته و نه‌ته‌وه‌كان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و پەرلەمانتار و وه‌زیر و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری ده‌ستوور له هۆڵی رۆیال عه‌نكاوه له شاری هه‌ولێر سازكرد.
له‌وته‌یه‌كیدا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه به‌شداری میتینگه‌كه بوو وتی: ده‌ستوور له‌هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، بۆیه پێویسته پارت و لایه‌نه‌كان رای جیاواز و ناكۆكییه‌كانیان بخه‌نه لاو كار بۆ ته‌واو كردنی ده‌ستوور بكرێ، ئه‌م ده‌ستووره‌ش مولكی پێكهاته‌یه‌ك و ئایینێك و پارتێك نیه، بۆیه پێویسته ئه‌وم ده‌ستووره ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان و ئایینه‌كان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر له‌نوێ نووسیینه‌وه‌ی به‌شدار بن و راو سه‌رنجی هه‌مووان تیایدا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
له‌دیداره‌كه سیستمه‌كانی حوكمرانی له‌دونیا و گونجاوترینیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و پسپۆڕانه‌وه خرانه‌ڕوو له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانیشه‌وه گفتوگۆی چڕیان له‌باره‌وه كرا‌و ناوه‌ڕۆكی بابهتهكان دهوڵهمهندتركران بۆ دستهبهركردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.