میدیا – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 22-3-2021 هه‌ڤاڵ غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له تاقیگه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، هیوای سه‌لامه‌تی بۆ به‌رێزیان ده‌خوازین و، به‌ئاواتی ئه‌وه‌ین به‌زووترین كات به‌ته‌ندروستییه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه نێومان.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌ی:
بە ناوی یەزدانى مەزن و دلۆڤان
ئازیزان و خۆشەویستان ...
بە پێویستم زانى هەموو لایەکتان ئاگادار بکەمەوە، کە ئەمرۆ ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنام پۆزەتیڤ بوو، لە ئێستادا چارەسەرى وەردەگرم، لەگەڵ ھیوای ساخى و سەلامەتی و تەندروستییەکى باش بۆ ھەموو لایەک..... لەگەڵ رێزمدا.
غەفوور مەخموورى
22 / 3 / 2021