برای بەڕێزمان كاك رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان (حزبى رزگارى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانى حزبى رزگارى کوردستان دەكەین و، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حزبى رزگارى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە کوردستانییەکان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
15/ 8 / 2020