میدیا- ههولێر :
دەفتەرى سیاسى حیزبى دیموکراتى کوردستان؛ بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پهیامێك ئاراستهی مەکتەبى سیاسیى YNDK دهكات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سهركهوتنیان بۆ دهخوازێت، ئەمەش دهقی پهیامی پیرۆزباییهكهیە:
بەڕێز مەکتەبى سیاسى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
لەگەڵ رێز و سڵاو ...
بەبۆنەى ٢٥ ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان گەرمترین پیرۆزبایى خۆمان پێشکێش بە ئێوەى بەڕێزان دەکەین.
یادى دامەزراندنى حزبەکەتان هاوکاتە لەگەڵ هاتنەوەى نەورۆز و دەبینین کە جارێکى دیکە، کوردستانى خۆشەویست ، دەستەملانى نەورۆز، جێژنى جوانى و نوێبوونەوە بۆتەوە.
ئەگەرچى ئەمساڵ سەبارەت بە بڵاوبوونەوەى نەخۆشیى کۆرۆنا مەترسییەک لەسەر گیان و ژیانى خەڵکى کوردستان دروست بووە، بەڵام نەتەوەى کورد وەک لە مێژوودا سەلماندوویەتى بە ژیرى و خۆڕاگرى بەسەر قۆناغەکاندا تێپەڕیوە، بەو هیوایەى وەک چۆن نەورۆز هێماى مقاوەمەت و مانەوەى کوردە، بزووتنەوەى کورد لە هەموو بەشەکانى کوردستانیش بە یەکیەتى و برایەتیى نێوانیان بەرەو جێژنى هەرە گەورەى سەرکەوتن هەنگاو بنێ.
جارێکى دیکە بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان و، هاتنى نەورۆز و دەسپێکى ساڵى ٢٧٢٠ى کوردى، لە قوڵایى دڵمانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بۆ ئێوە و سەرجەم هاوڕێیانتان بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن لە خەبات لەپێناوى ئامانجە پیرۆزەکان لە ساڵى نوێدا، بە ئاوات دەخوازین.
دەفتەرى سیاسى
حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران
20 / 3 / 2020