دەرباز كۆسرەت ڕەسول یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :

 بەڕێز دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسى و سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 براى بەڕێزم كاك غەفوور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
 سڵاوێکى گەرم ...
‎ لە یۆبیلی زیوین و یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەتان، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیواخوازم لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن و یۆبیلی زیوینیشتان دەرفەتی گەشەسەندنی زیاتری حزبەكەتان بێ.
‎ ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان هاوكاتی دۆخێكی هەستیارە لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە، كە ئەم دۆخە یەكگرتوویی و یەكگوتاری كوردی پێویستەو ئەركە لەسەر هەموومان بۆ ئەگەرەكان سازو ئامادەبین و لەپێناو گەلەكەمان هەنگاوی جدی بنێین.
‎ هەر بەم بۆنەیەوە، وێڕای دەربڕینی پیرۆزباییمان لێتان جەخت لە پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دەكەمەوە.

‎    دەرباز كۆسرەت ڕەسول
‎   كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
   یەكێتی نیشتمانیی كوردستان
  25 / 3 / 2020 سلێمانى