میدیا- هه‌ولێر :
پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
به‌ڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و برایانی به‌رێزی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان لە یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان
ده‌گه‌ڵ سڵاوی گه‌رم و برایانه ...
له‌پێوه‌ند به بیست و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش دەكه‌ین و هیوای پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی كه‌یادی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانێ كه جه‌خت له هاوخه‌باتی لایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كانی كوردستان بكاته‌وه، و به‌و هیوایه‌ین كه‌هه‌موو هێز و توانای كوردستانیان بۆ گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمان ته‌رخان بكرێ.
له كۆتاییدا سڵاو وپیرۆزبایی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه به‌هیواین سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین.
بژی كورد بژی كوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
23 / 3 / 2020