میدیا- ههولێر
پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مهكتهبی سیاسی و ئهندامانی YNDK دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز / مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بابەت / بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوێکی برایانەی گەرم.....
سەرەتا بەبۆنەی یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە ناوی مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین ھەربەبۆنەی ھاوکات بوونی یادی حزبەکەتان لەگەڵ جەژنی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆزی نەتەوەییەوە پیرۆزبایی خۆمانتان بۆ دووبارە دەکەینەوە ھیوادارین سەرجەمی ئەو یادەوەریانە ببنە پاڵنەری سەرەکی زیاتری سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونتان..
بەرێزان .... بەداخەوە ئەمساڵ یادەکەتان ھاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیھاندا ھەربۆیە ئەم یادە بە دەرفەت دەزانین کەوا تەئکید لەوە بکەینەوە کەوا ھەموو لایەکمان پاڵپشتی لە رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین و ھاوکاری سەرەکی بین بۆ پاراستنی گیانی کوردستانیان و پشت بە خوای گەورە بەزووترین کات ئەو بارودۆخە ناھەموارە تێپەڕێنین..
بەھیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک و سەرفراز بن
مەکتەبی سیاسی
پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان
١٩-٣-٢٠٢٠