مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و یۆبیلی زیوین(25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان‌:

بەڕێز غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان .

سڵاو و رێز 
جەژنی نەورۆز لە ئێوەی بەڕێز پیرۆز بێت . هیوادارم ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان. 
لە هەمانکاتدا بەبۆنەی (25) مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 2020/3/21