میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
به‌رێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاو و رێز....
به‌بۆنه‌ی(25)مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK پیرۆزبایی گه‌رمی حزبی شیوعی كوردستانتات پێرادهگهینم و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و ئومیده‌وارین ئه‌م بارودۆخه كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌جیهان دروستكردووه له‌زووترین كات كۆتایی بێت و ژیان بگه‌ڕیته‌وه باری ئاسایی خۆی ..... دووباره پیرۆزه.
مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان
حزبی شیوعی كوردستان