میدیا- ههولێر
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بهبۆنهی یۆبیلی زیوین (25)همین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مهكتهبی سیاسی و ئهندامانی YNDK دهكات و هیوای سهركهوتنی زیاتریان بۆ دهخوازێت، دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بەڕێز / مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
بابەت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز ........
بەبۆنەی ( 25 ) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و هاتنەوەی جەژنەكانی بەهار و نەورۆز بەناوی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای تەندروستیەكی باشتان بۆ دەخوازین .
بەرێزان..ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدایە كە جیهان بە بارودۆخێكی هەستیار دا دەروات بەتایبەتی ئەو رەوشە ناجێگیرەی لە رووی تەندروستیەوە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتۆتەپێش، كەلەم دۆخەدا بۆتە دەستپێكی هەموو باس و خواسەكان و كە پێویست دەكات هەموومان خۆمان ئەركدار بكەین بەرێنمایی و هۆشیاركردنەوەی خەڵك بە پابەندبوون بە رێنماییەكان. بۆ ئەوەی بەكەمترین زەرەر ئەم دۆخە تێپەرێنین .
لەم روانگەیەشەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكەین كە لایەنەسیاسیە كوردستانیەكان لە پێشهات و گۆرانكاریەكان لە پاڵ یەكبن بۆ تێپەراندنی هەرجۆرە قەیرانێك بەتایبەتیش گۆرانكاریە سیاسیەكانی عێراق كە پێداگری لە بەدەستخستنی مافە دەستووری و سیاسیەكانی هەرێم بكرێت .
جارێكی دیكە پیرۆزبایی خۆمان رادەگەیەنین و وێرای پەیوەندی دێرین و دۆستانەمان جەخت لە سەر قوڵبوونەوەشی دەكەینەوە..
هەرشاد بن ........
مەكتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
19-3-2020