میدیا- هه‌ولێر
پارتی كۆماری كوردستان به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پیرۆزبایی له سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی هاوخه‌باتیانه‌ی گه‌رم ....
بەبۆنەی( 25)مین ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیه خه‌باتگێڕه‌كه‌تان (یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی پارتی كۆماری كوردستان ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان هەڵوێستی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
پارتی كۆماری كوردستان
18-3-2020