چەند پزیشكێكی شاری هەولێر بە ناونیشانی (خزمەتکردتکردنی تۆ وەکوو نەخۆش ئەرکی ئێمەی پزیشکانە)، لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە دەیانەوێت خزمەت بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ڕێباز هه‌مزە جاف، یەكێكە لەو چەند پزیشكانەی بڕیاریان داوە بێ بەرامبەر لە ڕێگەی پڕۆگرامه‌كانى تۆڕى په‌یوه‌ندیی (ڤایبەر و واتس ئاپ) لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه 15/3/2020 تاوەکوو 31/3/2020، خزمەت بە هاووڵاتییانی هه‌رێمى كوردستان بكەن، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "دەمانەوێت وەك ئەركێكی پزیشكی و مرۆڤایەتی، لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە هاووڵاتییانی بكه‌ین".
باسى له‌وه‌ش كرد: "لە دوێنێوە دەستمان بەكار كردووە، هەرچەندە ئێمە كاتمان دیاری كردبوو، بەڵام لەبەر پێویستیی خەڵك، بە بەردەوام پەیوەندی دەكەن و ئێمەش لە خزمەتیاندا دەبین، لەماوەی ئەو چەند كاتژمێرەی تێپەڕیوە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان پەیوەندییان كردووە، تا كوردانی تاراوگەش پەیوەندی دەكەن".
ئه‌و چەند پزیشكە لەو ئاگادارییەی كە بۆ هاووڵاتییان بڵاویان كردووه‌تەوە، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
سڵاو هاوڵاتیانی خۆشەویست؛
لەبەر ئەم بارودۆخە نالەبارەی ئێستا جیهان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەهۆی ئەو بڵاوبوونەوه زۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و لەبەر ئەوەی ئێمەی پزیشکان نۆرینگەکانمان داخستووە، هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی تەندروستیی هاوڵاتیانی خۆشەویستمان بپارێزێن بە کەمکردنەوەی گردبوونەوە و مانەوە لە ماڵەکانمان و جێبەجێکردنی ڕێنوێنییه تەندروستییەکان، ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کە وەك ئەرکێکی پزیشکی و مرۆڤایەتی خزمەتی ئەو نەخۆشانە دەکەین لە ڕێگه‌ی چارەسەرکردنی ئۆنڵاین"لە هەموو بوارە پزیشکییەکان و بەپێی پێویست بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ماوەیە لە ماڵەوە و بێ گەیاندنی زیان بە ئێوە و خەڵکی دیكه، خزمەتتان بکەین و متمانەی نێوان پزیشکان و نەخۆش بەهێزتر بکەین.
"خزمەتکردتکردنی تۆ وەکوو نەخۆش ئەرکی ئێمەی پزیشکانە".
بەڕێزان لە بەرواری 15ـ3 تا 31ـ3 لە کاتەکانی 10ى به‌یانى تا 12ى نیوه‌ڕۆ و 2ى پاش نیوه‌ڕۆ تا 4ى عه‌سر، دەتوانن بە خۆڕایی بە نامە لە ڕێی بەرنامەکانی ڤایبه‌ر و واتس ئاپ سوود لەو پزیشکانە ببینن کە ناو و ژمارەیان لە خوارەوە ئاماژە پێ کراوە و هەر یەکە و بەپێی پسپۆریەتی تایبەتمەندیی خۆی.
د. عیماد موحسن شێروانی
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك و شکان و بڕبڕەی پشت
٠۷٥٠۲۲٦٥٠٠٥
د. کاوان چێنەر خەفاف
پسپۆری نەشتەرگەری مێشك و بڕبڕەی پشت و مل
٠۷٥۱٤٤۸۹۹٦٦
د. ئێزا نه‌وزاد سه‌عید نەجار
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو دڵ و شەکرە و پەستانی خوێن
٠۷٥٠٦۱٥٤٤۸۸
د. رێباز هه‌مزە جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ
٠۷٥٠٤۷٠۱٥۳٥
د. ئه‌حمه‌د سامی محێدین
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست
٠۷٥۱٤٥۷۳٦۱٥
د. شنە کامیران بەگۆک
پسپۆری نەشتەرگەری ئافرەتان و لەدایك بوون و نەزۆکی
٠۷٥٠۳۳٠٤٦۹٦
د. محمد دلاوەر ئه‌لخه‌تیب
پسپۆری نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ
٠۷٥۱۱۳٠۲۸۸۲
د. رامیار عه‌بدوڵا ئه‌بوبه‌کر
پسپۆری نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو
٠۷٥٠٤۸۲٦۷۲۷
د. دەوەن دڵشاد عه‌بدوڵا
پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان
٠۷٥٠۹۲٠٦٠۱٠
د. هێرش محمد کانه‌بی
پسپۆری نەشتەرگەری گشتی
٠۷٥٠٤٤۹۳٠۹۷
د. عیماد عه‌بدولڕه‌حمان حوسێن
پسپۆری نەشتەرگەری سینگ و دڵ و بۆڕی خوێن
٠۷٥٠٤٦٤٥۱٠۸
سه‌رچاوه: محه‌مه‌د ده‌رگه‌له‌یی مالپه‌ری باس‌نیوز