بەرز و پیرۆز بێت (35)ەمین ساڵیادی راپەڕینی دەڤەری سۆران

 

-كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان....

-جەماوەری راپەڕیوی دەڤەری سۆران....

-حزب و لایەنە سیاسيیەكانی كوردستان....

(35) ساڵ بەری ئەمڕۆ، لە رۆژێكی دیرۆكی، جەماوەری وڵاتپارێزی شاری سۆران و دیانا و رواندز و دەوروبەری بووە هاودەنگی شار و دێیە راپەڕیوەكانی دیكەی باشووری كوردستان بە خوێنی سێ‌ رۆڵەی قارەمان و فیداكار دەڤەرەكەمان لە سەربازگەكانی بەعس پاككرانەوە كە ئەوانیش شەهیدان (باقی بارزانی ,تاهیر عەبدوڵا و شاكر ئەحمەدخان) بوون.

راپەڕینی ساڵی 1991 شێوازێكی كاریگەر و گونجاو هاوچەرخی خەباتی نەتەوەكەمان بوو دژ بە داگیركاری و لە پێناو دامەزراندنی دەسەڵاتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە باشووری كوردستاندا، راپەڕین سەلماندییەوە كە ئیڕادەی دلێری نەتەوەكەمان بەهێزتر و مەزنترە لە پلانی داگیركاران و نیشانیدا كە یەكبوونی نەتەوەكەمان كلیلی هەموو سەركەوتنێكە، هەمدیس راپەڕینی بەهاری 1991 لە واری نێودەوڵەتیش رەهەند و دووراییەكی نێودەوڵەتی زۆر مەزنی بە كێشەكەمانی بەخشی و خستیەوە نێو لێدوان و گفتوگۆ گەرمەكانی ناوەندە سیاسی و راگەیاندنەكانی جیهان و وەك گەورەترین كێشەی نەتەوەی لە جیهان خۆی نواند.

ئێمە لە هەرێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK لە كاتێكدا (35)ەمین ساڵیادی راپەڕینی دەڤەرەكەمان تەواوی شار و دێیەكانی باشووری كوردستان پیرۆزدەكەین، لەهەمان كاتدا هیوادارین یەكبوونی رێزەكانی گەلەكەمان بگەڕێتەوە سەردۆخی رۆژانی راپەڕین و کۆتایی بە کێشە و گرفتەکان بهێنین و بە هەموو لایەکمان نێو ماڵی کوردستان یەکبخەینەوە و بۆ ئەوەی لە باررودۆخە پڕ ئاڵۆزەکان پڕ ئاڵنگاری و شەڕدا ئامادەکاری تەواومان هەبێت و بە گیانێکی نیشتیمانیانە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانکاریەکان بکەین.، ئەمساڵ كە یادی راپەڕین دەكەینەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم كۆمەڵێك گۆڕانكاری و پێشهات مەزن دایە شەڕی (ئەمریکا و ئیسڕائیل /ئێران) کە تەواوی ناوچەکەی تەنیوە و بە روخانی ڕژێمی داگیرکاری ئێران ، ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و لە شوێنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد دەسەڵاتێکی تری کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دێتە ئاراوەو کە ئومێدی هەموو کورد و کوردستانیەکە و، ئێمە بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئەو گۆڕانكاریيانە و بە هیوای ئەوەی كە لە هەردوو پارچەی كوردستان برایەكانمان بە مافی نەتەوەیی و سیاسی خۆیان بگەن و پشتیوانی هەر كوردێكین لە هەر پارچەیەكی وڵات بێت.

  • بێتەدی کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد و یەکگرتوو دیموکرات

 

 

هه‌رێمی سۆرانى

يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK

2026-3-10