شكۆدار بێت یادی(35)ساڵه‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر

 

- خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆزی شاری هەولێری پایته‌خت...

- هێز و لایه‌نه‌ سیاسیيه‌‌كانی كوردستان....

 (35) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ سەرجەم پێكهاته‌كانيه‌وه‌، بەرامبەر بە رژێمی بەعسی دیكتاتۆر و فاشى، یەك دەنگ و یەك دەست راپەڕین، سەرباری دڕندەیی و وەحشیگەری رژێمی بەعسى رووخاو، بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و گیان فیدایی پێشمەرگەی كوردستان و ئیڕادەی لەبن نەهاتووی رۆڵه‌ و جەماوەری شاری هەولێر، توانرا لە ماوەیەكی كورتدا دەزگا داپلۆسێنەرەكانی به‌عس لەناوببردرێن و هه‌ولێر ئازاد بكرێت.

رۆژی سەركەوتنی مەزنی خەڵكی راپەڕیوی شاری هەولێر هاوكاته‌، لەگەڵ یادی رێككەوتننامەی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) كە حكومەتی ئەوسای عێراق دانی بەمافه‌ رەواكانی خەڵكی كوردستان نا، به‌ڵام له‌دوایی په‌شیمان بۆوه‌‌ و هیچ به‌ندێكی نێو رێككه‌وتننامه‌كه‌ى‌ جێبه‌جێ نه‌كرد.

 ئێمە له‌كاتێكدا یادی راپەڕین و رزگاری شاری هه‌ولێر دەكەینەوە، كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ شه‌ڕى نێوان ئه‌مريكا و ئيسرائيل و ئێران كه ‌ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى كوڵاندووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، باری ئابووری خه‌ڵكی كوردستانى قورس كردووه‌، له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لامار و هێڕشه‌ درۆنانه‌ ده‌كه‌ين، كه له‌لايه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ‌ده‌كرێته‌ سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر و پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق ئه‌گه‌ر خۆى رێگه‌ خۆشكه‌ر نه‌بێ سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارييانه‌ دابنێ و هێرشه‌كان رابگرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بدرێت.

 له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م لايه‌نه‌ سياسييه‌كان ده‌كه‌ين، يه‌كريز و يه‌كهه‌ڵوێست بن و به‌گيانى راپه‌ڕين كار بۆ يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موو لايه‌كمان وه‌ك چۆن پێكه‌وه‌ راپه‌ڕينمان كرد و باشوورى كوردستانمان رزگار كرد، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان گيانى پێكه‌وه‌يى و خه‌بات و تێكۆشان و به‌رخۆدان، پارێزگارى له ‌ده‌ستكه‌وته‌كانى راپه‌ڕين بكه‌ين و ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به ‌ده‌ست بهێنين.  

 

- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین و رزگاری شاری هەولێری پايته‌خت.

- بێته‌دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو و دیموكرات.

 

 

هه‌رێمی هه‌ولێری

     یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

11ی ئاداری 2026ى زایینی

هه‌ولێر- باشوورى كوردستان