میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى ١٦ / ١٢ / ٢٠٢٥ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانى بەڕێز (عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان)-یانکرد و، سەرەخۆشیان لە بەڕێزیان کرد، بەهۆى کۆچی (رزگار باوەجانى و هاوسەرو منداڵەکەى)ى ئامۆزاى بەڕێزیان.
سكرتێری گشتیی YNDK لە سەردانەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و یەزدانى مەزن خوالێخۆشبووان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (عارف باوەجانى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە پێزانین و خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردان و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى و شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسیکردن.