میدیا- هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا به‌شدارى كه‌رنه‌ڤاڵى رۆژى ئاڵاى كوردستان له شارى ئه‌لمێره‌ى هۆڵه‌ندا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 14-12-2025 هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا) به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى به‌ڕێزان نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستان و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شدارى كه‌رنه‌ڤاڵى به‌رز ڕاگرتنى رۆژى ئاڵاى كوردستان ده‌كات، له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ژماره‌یه‌ك وتار و چه‌ندین چاڵاكی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شكران و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه چوار كاتژمێرى خاياند.