میدیا – هەولێر:
شاندێكى مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، له‌هۆڵى مامۆستا سه‌عد له شاری هه‌ولێر به‌شدارى رۆژى جيهانى پاڵپشتى له گه‌لى فه‌له‌ستين ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسيی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخر نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر) به‌شدارى رۆژى جيهانى پاڵپشتى له‌گه‌لى فه‌له‌ستين ده‌كه‌ن، كه کونسوڵخانەی گشتی دەوڵەتی فەلەستین لە هه‌ولێر رێكيخستبوو به ئاماده‌بوونى دكتۆر ماهر ئه‌لكركى كونسولى گشتى فه‌له‌ستين له هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى چەندین بەرپرسی حکومی و حزبى و وه‌زير و په‌رله‌مانتار وكونسلخانه‌كان و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و كه‌سايه‌تى و فرانسیسکۆ ڕیڤۆڵتا-لاناو، بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) لە هەولێر و چەند دیپلۆماتکارێکی عەرەبی و بیانی.
لە ميانه‌ى چالاکییەکەدا، چه‌ند وتارێك به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران، له‌گه‌ڵ بەڕێوەچوونى پێشانگایەکی هونەری کە تابلۆی چەند هونەرمەندێکی تێدابوو کە گيانى برایەتی فەلەستینی-کوردیيان بەرجەستە کردبوو. هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاریی "لە دووری سفرەوە" له‌گه‌ڵ دوو كورته فيلمى ديكه نمایشکران.