*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى بەڕێز مامۆستا ئيبراهيم سەید غەفوور دەکات*

تشرين2/نوفمبر 26, 2025
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٦ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراوى كوردستان بەڕێز مامۆستا ئیبراهیم سەید غەفوور-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراوى كوردستان بەڕێز مامۆستا (ئیبراهیم سەید غەفوور)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا (ئیبراهیم سەید غەفوور) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.