سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 1 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى هاشمیی ئوردەن-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ قونسڵی گشتیی ئوردەن باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن -یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (زیاد عیسا بەتارسە کۆنسڵى گشتیى شانشینى ئوردەن و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە کۆنسڵى گشتیی نوێى شانشینى هاشمیی ئوردەن کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.