پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە کەسایەتیى وڵاتپارێز و ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (سەردار هەرکی) ، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە کەسایەتیى وڵاتپارێز و ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (پارێزەر سەردار هەرکی) و ، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسی و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.