پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 2019/11/16، بەهۆی هێرشی هێزەكانی پۆلیسەوە بۆسەر خۆپیشاندەران، بنكەیەكی پۆلیس لە ناوەندی شاری كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سووتێنراو ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوەش، كە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە هاتبوون، ڕووبەڕووی تووڕەیی خەڵك بوونەوە و نەیانتوانی لەو بنكەیە نزیک ببنەوە.
کەوبارەیەشەوە لە مەیدانی ئازادی شاری كرماشان هێزە ئەمنییەكان بەگازی فرمێسكڕێژ و ئاو هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بەو هۆیەشەوە چەندین كەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەشەوە خۆپیشاندەرانی شاری بەهبەهان لە باشووری خۆرئاوای ئێران ئاگریان لە لقی بانكی نیشتمانی ئەو شارە بەردا.
هاوکات لە بەندەری بووشەهریش هێزە ئەمنییەكان بە غازی فرمێسك ڕێژ و ئاوی بەتەوژم دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.
سهرچاوه: مالپهری نهتهوه