لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا : سکرتێرى گشتیى YNDK جەژنى (جەما) لە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەكات

تشرين1/أكتوير 08, 2025
میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ئەمڕۆ، ٨ / ١٠ / ٢٠٢٥ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى (جەما) پیرۆزبایى لە جەنابیان کرد و، هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ؛ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى (جەما)، پیرۆزبایى لە جەنابى میر و لە رێى جەنابیانەوە لە ماڵباتى میر و جڤاتى رۆحانى و تەواوى خوشک و برایانى ئێزدى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هەروەها ئومێدى خواست ئەم جەژنە بەخێرو خۆشى بۆ خوشک و برایانى ئێزدى و هەموو گەلى کوردستان بگەڕێتەوە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رۆڵى جەنابى میرى لە خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان بەرز نرخاند.
(میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدیان لە کوردستان و جیهان) لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و خوشک و برایانى ئێزدى بە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەو نرخاندنەى سکرتێرى گشتیى YNDK-ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى گەلى كوردستان.